“بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ڕووداوەكانی كوشتنی پیاوان دوو هێندە زیادیكردووە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دۆخی پیاوان لە هەرێمی كوردستاندا لە ئاستێكی خراپدایە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی كوشتنی پیاوان لەمساڵدا بەرارود بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادیكردووە، بەجۆرێك لە ساڵی ڕابردوو شەش پیاو كوژرابوون بەڵام لەمساڵدا ڕێژەكە بۆ 13 حاڵەت بەرز بووەتەوە.
بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە نوسینگەكانمان لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم وەرمانگرتوون، لەماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا؛ 409 حاڵەتی تووندوتیژیی بەرامبەر پیاوان تۆماركراوە، بەجۆرێك تەنها لەم مانگەدا، حەوت حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە، بەشێكی زۆری ئەوەش پەیوەندی بە خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە هەیە كە پیاوان پەنایان بۆ خۆكوشتن بردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو بەگوێرەی ئامارەكانمان لەسەرجەم نوسینگەكانمان تەنها شەش رووداوی كوشتنی پیاوان تۆمار كرابوو، بەڵام ئەمساڵ ژمارەكە بۆ 13 رووداو زیادی كردووە.
سكرتێری یەكێتیی پیاوان ئەوەشی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن لەپشت بەردەوامی كێشە خێزانییەكان لە كۆمەڵگەی كوردی، كە گرنگترینیان بریتین لە بەردەوامی قەیرانی دارایی و خراپی بارای گوزەرانی هاووڵاتیان هاوكات تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و سۆشیالمیدیاش یەكێكە لە هۆكارەكان لەگەڵ ئەوەشدا پاشەكشەكردنی دەسەڵاتی یاسایی و ناسەقامگیری سیاسی وایكردووە دەروونێكی نائارام بۆ تاكی كورد دروست ببێت و كێشەخێزانییەكان ڕوولەزیاد بوون بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









