بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو پاکژی هەوای سلێمانی 200 پلە دابەزیووە

0
323

SNN

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئەمڕۆ و دوێنێدا، ژینگەی شاری سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو پاکبوونەوەی بەخۆوە بینیوە بەجۆڕیک رۆژی سێشەممە، 19ی تشرینی دووەم، (AQI) پاکژی هەوا لە شاری سلێمانی 296، پلە بوو دوێنێ چوارشەممە لە یەکەم رۆژی قەدەغەی هاتووچۆ، دابەزی بۆ 201 پلە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێژەیە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ 96 پلە، بەهەمان شێوەی لە پاریزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراقیش بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە ژینگەی هەوایان پاکژ بووەتەوە.

ئەم ژمارانە ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکەن کە قەدەغەی هاتووچۆ و کەمی جوڵەی ئۆتۆمبێل کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پاکبوونەوەی ژینگە هەیە، بەجۆڕێک لە شارێکی وەک سلێمانی رێژەیە بۆ 200 پلە دابەزیوە و ئەمڕۆ شاری سلێمانی ژینگە و هەوایەکی تەواو پاک و گونجاوی هەیە.

شایەنی ئاماژەپێکردنە، بەپێی ستانداردە ژینگەییەکان AQI، رێژەی پاکژی هەوا، تا 500 پلە هەژماری بۆ دەکرێت، تا ژمارەکە زیاتر بێت ژینگەی هەوای ناوچەکە مەترسیدارتر دەبێت بەتایبەتی هەوای ئەو شوێنە، بە شێوەیەکی گشتی رێژەی پاکژی هەوا لە سەرو 250 AQI، مەترسیدارە و لە سەروو 350 AQI، ئەو هەوایە ژەهراوییە و مەترسی لەسەر هەموو ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دروست دەکات بە تایبەتی هەناسەدان و چاو و پێست.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر باست بورهان، مامۆستای زانکۆ و پسپۆری ژینگە بە SNN،ی راگەیاند، کەمی جوڵەی ئۆتۆمبێل و کەم کارکردنی مۆلیدەی گەڕەکان کاریگەری گەورەی لەسەر پاککبوونەوەی ژینگەی سلێمانی هەبووە، دەکرێت لە رۆژانی داهاتووداشدا هەموو هەمان کار دووبارە بکەینەوە بە جۆرێک کەمترین ئۆتۆمبێل ببرێتە دەرەوە.

وتیشی، “لە شاری سلێمانی 400 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە دەتوانرێت، ئۆتۆمبێل بۆ چەند کەسێک بەکاربهێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە تاک و جووت ئۆتۆمبێل ببرێتە دەرەوە، هەروەها هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی زیاد بکرێت لەگەڵ ئەوەی تاکسی تەنیا یەک کەس سەربکەوێت بتوانێت چەندین کەس پێکەوە بگەیەنێتە شوێنەکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی کارەبا باشتر بکرێت موەلیدەی گەڕەک کەمتر کاربکات ئەمەش وا دەکات دووبارە ژینگە پاک بێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوو رۆژەدا هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگەی دەنگ کەم بووەتەوە بەهۆی کەمی جوڵەی ئۆتۆمبێلەکانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this