توركیا جگە لەداگیركردنی خاكی هەرێم ژینگە و سروشتی ناوچەكەشی شێواندووە

دیمهنى بڕینهوهى دارستانهكانى ههرێم | فۆتۆ: هێڤیدار ئهحمهد
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە درێژەی جموجوڵە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە سەرباز و تانك و چەكی سەربازی زۆرتر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، هاتنی سوپای ئەو وڵاتە جگە لەداگیركردنی خاكی كوردستان لەهەمان كاتیشدا بە بڕینەوەی دار و لەناوبردنی ئاژەڵە كێوییەكان ژینگەو سروشتی ناوچەكەیان شێواندووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە ڕێكخراوی CPTوەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ خاكی هەرێمی كوردستان ئەوە دەردەكەوێت كە هاتنی سوپای توركیا تا نزیك ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیك بوونتەوە، ئەوەسەرەڕای ئەوەی لە سنووری پارێزگای دهۆك چەندین ناوچەی گرنگ و گوندیان داگیركردووە و بنكەو بارەگای نوێیان تیادا دروستكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی سوپای توركیا لەخاكی هەرێم ئەوەیە كە بەناوی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری دەیەوێت ژێرخانی ئابووری گوندەكان لەناوبەرێت و شوێنەوار و ژینگەی هەرێمی كوردستان تێكبدات، لەم ڕووەشەوە زۆر هەنگاوی ناوە و ئەگەر هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بەجدی سنوورێك بۆ ئەم لەشكركێشیانە دانەنێن چارەنووسێكی مەترسیدار چاوەڕێی ئەو سنوورانە دەكات کە توركیا داگیریكردوون.
پێشتریش كامەران عوسمان،بەرپرسی دیسكی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی CPTی ئەمریكی ئەوەی بە SNNی ڕاگەیاندبوو: سوپای توركیا بەردەوامە لەدروستكردنی بنكەو بارەگای نوێ لە خاكی هەرێمی كوردستان لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا زیاد لە حەوت بنكەو باروگای نوێی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك دروستكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیاد لە 300 تانكی زرێپۆش و دەیان چەكی قورس و هەزاران سەربازی هێناوەتە خاكی هەرێم، لە هەوڵیشدایە بۆهێنانی سەربازیی زیاتر بۆ درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانی لەخاكی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









