بەهۆی سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 800 كارگەی پارێزگای سلێمانی داخراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات بەهۆی ئەو بارگرانییەی كە حكومەتی هەرێم بەتایبەت لە دابینكردنی كارەبا و هەروەها زیادكردنی باج وایكردووە كە بەسەدان كارگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەكار بكەون و هەندێكیشیان بیریان لەوەكردووەتەوە بەرەو ناوچەكانی عێراق بڕۆن.
ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەكی گشتی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا نزیكەی هەزار و 135 كارگە لە سنورەكە بوونیان هەبووە بەڵام زیاد لە 800 كارگە داخراون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە حكومەتی هەرێم نرخی كارەبای بۆ ئەو كارگانە بە 144 دینار داناوە بۆ هەر كیلۆواتێك.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەوەی نرخی كارەبای ئەو كارگانە زۆرە، لەهەمان كاتیشدا ڕێژەی وەرگرتنی باج لەكارگەكان زیادیكردووە بەجۆرێك ئێستا ساڵانە نرخی كرێی زەوی كارگەیەك لە%400 زیادیكردووە، بۆیە ئەمە وایكردووە كە خاوەن كارگەكان نەتوانن بەو جۆرە دریژە بەكارەكانیان بدەن و زۆرینەیان داخراون.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی زۆری كرێی كارەبا و هەروەها زۆری وەرگرتنی باج بەشێك لە كارگەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بیریان لەوەكردووەتەوە كە كارەكانیان لە سنوورەكە ڕابرگن و بچنە سنووری پارێزگاكانی ژێردەستەڵاتی حكومەتی عێراقی، چونكە لەوێ كرێی كارەبا بە 60 دینار دەدرێتێ لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم بە 144 دینار كارەبایان پێدەدات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








