نوێترین زانیاری لەبارەی دەستكردنەوە بەتۆماركردنی منداڵی تازەلەدایك بوو لە پسولەی خۆراك

SNN-عەلی حەمە سەعید
نزیكەی دوو ساڵە بەبڕیارێكی حكومەتی عێراقی پرۆسەی تۆماركردنی ناوەی منداڵانی تازەلەدایك بوو ڕاگیراوە هاوكات گواستنەوەی فۆڕمی خۆراكیش ڕاگیراوە، بە وتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ساڵی داهاتوووە پسولەی خۆراك دەبێتە ئەلیكترۆنی و تۆماركردنی ناوی منداڵیش دەستپێدەكاتەوە.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ڕاگرتنی تۆماركردنی ناوی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی خۆراك و هەروەها گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاگیراوە و بڕیارەكەش لەسەرتاسەری عێراق كاری پێدەكرێت تەنها ناوی مردووان دەكوژێندرێتەوە ئەوەش لە بەغدا دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی نزیكەی دووساڵە زیادكردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراك، هەروەها گواستنەوەی فۆرمەكە راگیراوە، هاوكات حكومەتی عێراق سەرقاڵی بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمەكەیە و هۆكاری راگرتنی كارەكانیش هەر ئەوەیە، بۆیە بە كەوتنەكارە ئەو سیستمە ئەلیكترۆنییە زیادكردنی ناوی منداڵیش دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئێستادا لە شاری سەماوەی سەربە پارێزگای موسەننا لە عێراق، سیستمی ئەلیكترۆنی فۆرمی خۆراك و زیادكردنی ناوی منداڵ كارا كراوە، ئەگەرسەركەوتوو بوولە تەواوی عێراق سیستمەكە كارا دەكرێت، هاوكات سیستمی ئەلیكترۆنی بە جۆرێك دەبێت، هەموو كەسێك لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئەپلیكەیشنێكی نێو مۆبایل دەتوانێت لە مۆبایلەكەی خۆیەوە و لە ماڵەوە ناوی منداڵ زیاد بكات، بەڵام دەبێت دۆكیۆمێنتی پێویست پێشكەش بكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








