لە چوارشەممەوە کامێراکانى پۆینت تو پۆینتى رێگاى تاسڵوجە-چەمچەماڵ دەکەونەکار

SNN-
لەمڕۆوە کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیی لەسەر رێگاى تاسڵوجە-چەمچەماڵ بەشێوەى تێست کەوتنەکار و هاتوچۆى سلێمانیش دەڵێت: لە چوارشەممەوە بەفەرمیی کاردەکەن و سزاکان تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە کارەکانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/11/2024 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات.
هاتووچۆ دەشڵێت: ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن وە بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتووچۆ.
هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەوەی باس دەکرێت کە شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، چوونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (٢٨) کامێرایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









