
عەلی حەمەسەعید-SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هاوکات پلەکانی گەرماش بە حەوت پلە دادەبەزن.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند:شەپۆلێکی باران بارین و بەفر و سەرما کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ شێی دەریایی سوور لە ئەمشەوەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتا لە سنورەکانی پاڕێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە لەسەرناوچەکانمان زیاتر دەبێت و باران بارین لە مامناوەند بۆ بەهێز بە شێوازی پچر پچڕ و هەندێ کات بارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورتریشقە و ڕێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازدەبیت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەرناوچەکانمان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین لەبەرزی هەزارو 500 مەتر لە سەرووی ئاستی دەریاوە ئەگەری بارینی هەیە، هاوکات پلەکانی گەرما لە حەوت بۆ نۆ پلە بەپێی ناوچەکان دەست بەنزمبوونەوە دەکات.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەم شەپۆلەشدا خێرایی با لە 20 کم بۆ 30 کم دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە، هەروەها لە ڕۆژی سێ شەممە شەپۆلەکە لاواز دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی پێ دێت، لە ماوەی کۆتایی شەپۆلەکەدا پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە بەهۆی زیاتر کاریگەری بارستە هەوا ساردەکە ئەگەری هەیە بەفربارین زیاتر دابەزێت بۆ شاخەکانی سنوری سلێمانی وەک ئەزمڕ و گۆیژە و ئەگەری هەیە سەنتەری شاری پێنجوێن بگرێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









