“لەم ناوچانەی عێراق نیزک نەبنەوە ئیسڕائیل بۆردومانی دەکات”

ئیسڕائیل و عێراق
SNN
ئەحمەد شەریفی، شارەزای بواری سەربازی رایگەیاند، لە ئێستاوە چەند ناوچەیەک لە عێراق مایەی مەتریس و ئەگەری هێرشی بەردەوامی هەیە کە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بکرێتە سەری.
شەریفی روونیدەکاتەوە، بنکەی سەربازی وکۆگای چەق و تەقەمەنی و تەنانەت باڵەخانەی حزبە سیاسییەکانی و باڵەخانەی سەرجەم گروپە مقاوەمە ئیسلامییەکانی عێراقی، بەشێکی زۆریان دەکەونە نێو شار و بگرە نێو کۆڵانەکانەوە کە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی، لەم کاتەوە دەبێت هاووڵاتیان ئاگاداربن و کەمترین نزیکبوونەوەیان هەبێت لەو ناوچانەی کە ئاماژەمان پێکردن.
ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی عێراق، ژێرخانی ئابووری و ناوچە پیشەسازی و نەوتییەکان ناگرێتەوە، تەنیا ئەو کێڵگە نەوتیایە دەکرێنە ئامانج کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە بەرێوە دەبرێن.
ئەحمەد شەریفی، ئەوەش رووندەکاتەوە، عێراق خاوەنی هیچ سیستمێکی بەرگری ئاسمانی بەهێز نییە کە بتوانێت بەرپەرچی هەر هێرشێکی ئیسڕائیلی بداتەوە، جا هێرشی مووشەکی بێت یاخود فرۆکە، لەبەر ئەوە تەواوی خاکی عێراق لە بەردەستی ئیسڕائیلدایە بۆ ئەوەی بیکاتە ئامانج.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









