
کەرەستەی راوچییەکان کە دەستی بەسەردا گیراوە
SNN
لە سنوری چەمچەماڵ بەهۆی راوکردنی ئاژەڵی کێوییەوە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی ناوچەکەوە پێنج راوچی دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و دارستانی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ئیستادا دیاردەی راوکردنی ئاژەڵە کێویەکان لەلایەن راوچییەکانەوە زیادیکردووە، هەر بۆیە مەفرەزەکانیان بەردەوام بە وردی چاودێری سنورە شاخاویەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەلایەن پۆلیسى دارستانى چەمچەماڵەوە پێنج ڕاوچی دەستگیرکراوە، کە دوو ئاژەڵی کێوی ئاسکیان راوکردبوو، هاوکات بەهۆى تێکچوونى گۆشتى ئاژەڵەکان لەناوبران.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر سێ چەکى کڵاشنکۆف و 200 فیشەکى کڵاشنکۆف و پێنج مەغزەن و یەک چەکى تاپڕو حەوت فیشەکى تاپڕ و یەک دەمانچە و 14 فیشەک و سێ چەقۆ و سێ لایت و حەوت مۆبایل و یەک ئۆتۆمبێلدا بگرن.
جەختدەکەنەوە، هەر راوچییەک دەستگیربکەن رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنە بەر.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









