
ئیلهان چۆماک و خانەوادەکەی
SNN
ئیلهان سامی چۆماک، شاعیری کورد دوای 30 ساڵ زیندانیکردن لە بەندیخانەکانی تورکیادا ئازاد کرا و بە خانەوادەکەی شادبووەوە.
ئەو شاعیرە کوردە دواجار لە 26ی تشرینی دووەمدا لە گرتووخانەی سیلیڤری لە ئیستەنبووڵ ئازاد کرا و لەلایەن کەسوکار و بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانەوە پێشوازیی لێکرا.
ئیلهان چۆماک لە تەمەنی 22 ساڵیدا خرایە گرتووخانە و لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە زیندان دەرچوو، لە 30 ساڵی رابردوودا لە چەند گرتووخانەیەکی جیاوازی تورکیا سزاکەی بەسەربرد.
چۆماک ساڵی 1994، کاتێک خوێندکاری بەشی جوگرافیا بوو لە زانکۆی ئیستانبوڵ، بە تۆمەتی “سوتاندنی دارستانەکان بە ناوی پەکەکە” و “بەشداریکردن لە چالاکیی پەکەکە” بەندکرا و لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت دادگاییکرا.
پاش شەش ساڵ دادگایی، تۆمەتەکەی لەسەر هەڵگیرا، بەڵام بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە پەکەکە” و “بەشداریکردن لە هێرشی چەکداریی” دادگاییکرا و سزای زیندانیکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێندرا.
دوای ئەوەی چۆماک لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵای دژی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا تۆمارکرد، دادگاکە بڕیاری لەسەر ئەوەدا چۆماک دادگایی بکرێتەوە و قەرەبوو بکرێتەوە، دادگایی ئیلهان سامی چۆماک لە ساڵی 2000 دادوەر بڕیاری سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرایەوە.
چۆماک لەو ماوەی لە زینداندا بووەچەند کتێبێکی نووسی لەوانەش؛ بەیانی باش زەوی، هاتم بۆ لات، دەریای کراوە، شێواندنی شارە مێروولە، لە کۆتاییدا لە ژیانداین و ژیان زۆرم خۆشەوێیت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









