“بە گیرفانی خاڵییەوە لەوە زیاتر دەوامان پێناكرێت و بایكۆتمان راگەیاند”

مامۆستایانی ناڕازی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دواكەوتن و پێنەدانی مووچەكانیانەوە، بایكۆتی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان فراوانتر بووە و مامۆستایان و فەرمانبەران جەخت لەوەدەكەنەوە كە بە گیرفانی خاڵییەوە دەوامیان پێناكرێت.
ئاری بەكر، یەكێك لە مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دۆخی دارایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە هاوشێوەی مامۆستایانی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، تا ئەمڕۆ بە هەرجۆرێك بووە توانیومانە درێژە بەدەوام بدەین لەناوەندەكانی خوێندن بەڵام لەوە زیاترمان پێناكرێت بایكۆتمان ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بایكۆتە ناچارییە و ناتوانین بە گیرفانی خاڵییەوە هاتووچۆبكەین بۆ سەركارەكانمان، لەكاتێكدا دوومانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و قەرزاری دووكان و بازاڕ و تەنانە ئەو شۆفێرەشین كە ئەم ماوەیە هاتوچۆی پێكردووین بۆ سەر كارەكانمان لەدەرەوەی هەڵەبجە، بۆیە تا ئەم دۆخە كۆتایی نەیەت و مووچەكانمان دابەشنەكرێن ناتوانین دەوام بكەین.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەشێكی زۆری ناوەندەكانی خوێندن دەستیان بە بایكۆتی دەوام كردووە ئەوە سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە فەرمانبەرانی دامودەزگا حكومییەكان بەهەمان شێوە بایكۆتیان ڕاگەیاندووە ئەوەش بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەكانیان.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش بایكۆتی كارەكانیان راگەیاند ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە بەشێكی زۆری قوتابخانەكانی سلێمانی و گەرمیان مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و لە بەشێكی زۆری فەرمانگەكان بایكۆت كراوە و مامەڵەی هاوڵاتییان بەڕێ ناكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









