سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان وادەی دووەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاریكرد

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئاگادارییەكدا سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات كە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بەمەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ كام فراكسیۆن ئامادەی ئەو كۆبوونەوەیە دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی کانوونی یەکەم، مەحەمەد سلێمان سەرۆكی تەمەنی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان لە ئاگادارییەكدا داوای لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان كردووە كە ڕۆژی سێشەممە 10/12/2024 لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بەمەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNتا ئێستا تەنها فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئامادەن بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكەن، هاوكات فراكسیۆنەكانی دیكە تا ئێستا هیچ ئامادەییەكیان دەرنەبڕیوە بۆ بەشداری لەو كۆبوونەوەیە ،چونكە تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەبارەی دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكان نەهاتووەتە ئاراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









