
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا
SNN
ماڵپەڕێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، بەشار ئەسەد نیوە شەوی رابردوو لە دیمەشق هەڵهاتووە و چووەتە بنکەیەکی سوپای روسیا لە سوریا، هاوکات ماڵپەڕی فلایت رادار دەڵێت “لەکاتی کۆنترۆڵکردنی دیمەشقدا ئەسەد هەڵهاتووە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەم، ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرایکردووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەشار ئەسەد، دیمەشقی بەجێهێشتووە و بەرەو بنکەیەکی سەربازیی ڕوسیا هەڵاتووە، تاوەکو لەوێوە بچێتە مۆسکۆ.
لەم بارەیەشەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەسەد بە فڕۆکەیەک سووریای بەجێهێشتووە”.
لەلایەکی ترەوە، ماڵپەڕی فلایت رادار رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمرۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی سوریا کە پێدەچێت بەشار ئەسەدی لەناوبووبێت لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرزبووەتەوە و پایتەختی بەجێهێشتووە.
بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، فڕۆکەکە سەرەتا بەرەو ناوچەی کەناراوی سوریا فڕیوە، بەڵام لە پڕێکدا سوڕاوەتەوە و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بە ئاراستەی پێچەوانەدا فڕیوە، دواتر لە نەخشەکەدا دیارنەماوە، ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەری هەیە فڕۆکەکە کەوتبێتە خوارەوە.
لە هەمان کاتدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەشار ئەسەد زیندووە و ناتوانم شوێنەکەی بڵێم
رۆژی 27-11-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد جۆلانی هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستپێکرد و دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە چوونە ناو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ئەسەد هێنا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









