سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان: ناكرێت لەوە زیاتر یاری بە قوت و مافی مامۆستایان بكرێت

مامۆستایانی نارازی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، هەر لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر دابەشنەكردنی مووچەكانیان كە مافێكی سەرەتایی خۆیانە، ئێمە لە یەكێتی مامۆستایان پشتیوانی خۆمانمان بۆیان دەربڕیوە و ئێستاش پشتیوانی هەر جۆرە چالاكییەكی مامۆستایان دەبین بۆ داواكاردنی مافەكانیان.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: مامۆستان و فەرمانبەران لەدۆخێكی سەختی ژیاندان ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم وەك پێویست نەهاتوووە بەدەم جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایانەوە لە دابینكردنی مووچەكانیان و هەروەها پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، بۆیە بە ئەركی خۆمانی دەزانین پشتگیریی هەر داواكاریی و ناڕەزایەتییەك بكەین، كە لە چوارچێوەی ڕێكارە مەدەنییەكان بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی زیاتر بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەوەیە كە زیاد لە هەفتەیەكە حكومەتی عێراقی پارەی مووچەی ڕەوانە كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم خۆی بێدەنگ كردووە و تەنانەت ئامادەش نییە ئەو پارەیە وەربگرێت وەك ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران هیچ گرفتێكی مووچەیان نەبێت و هەموو مووچەكانیان وەرگرتبێت، بۆیە ئەبێت ئەم یاریكردنە بە قوت و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕابگیرێت.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو،لە هەر پێشهاتێكی نەرێنی كە لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن ڕووبدات، هۆكارەكەی بە دڵنیاییەوە مامۆستایان نین، بەڵكو ئەوانەن كە یاری بە قووت و بژێوی مامۆستایان دەكەن و پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









