
SNN-
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە کە
بۆ یەکەمجار لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی تێپەڕاندووە و بەرەو ناو خاکی سووریا پێشڕەوی کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی،کاربەدەستانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 1973ـەوە هێزەکانی سوپای وڵاتەکە ناوچەی لە چەکداماڵراوی سەر سنوور لە بەرزاییەکانی جۆلان تێدەپەڕێنن و دەچنە ناو خاکی سووریاوە.
دەشڵێت:” لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر توانای سەربازیی دەوڵەتی سووریا ئەنجامداوە، لەبەر ئەوەی بە باوەڕی ئەوان دەستخستنی ئەو توانایانە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە ئێستا دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل”.
بەگوێرەی زانیارییەکانى میدیا ئەمریکییەکە، لەناو ئەو توانا سەربازییانەی دەوڵەتی سووریادا کە ئیسرائیل بە ئامانجی گرتوون، کۆگای بچووکی چەکی کیمیایی، باتریی پڕچەککراو بە رادار، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسی و مووشەکی جۆری سکۆد هەبوون.
دوێنێ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، کۆنترۆڵی ناوچەی لەچەکداماڵراو لە بەرزاییەکانی جۆلان بکەن، هاوکات بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمیی ئیسرائیل، سوپای وڵاتەکە دەستی بەسەر چیای شێخ لەدیوی سووریای بەرزاییەکانی جۆلان گرتووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









