کاروان یاروەیس:سورین لەسەر تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران

SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە 150 واژۆی سەرۆك فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانمان جگە لە فراكسیۆنی پارتی، ڕادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی تەوتین جێبەجێبكرێت، چونكە ئەگەر تەوتین نەكرێت گرفتی مووچە قوڵتر دەبێتەوە.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی سوورین لەسەر جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش توانیومانە 150 واژۆی سەرۆك فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی عێراق جگە لە فراكسیۆنی پارتی كۆبكەینەوە كە پشتگیری لە تەوتین دەكەن و ڕادەستی سەرۆكوەزیرانی عێراقمان كردووە ئەویش بە نوسراو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی تەوتین بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، پابەند نەبوون بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی چارەسەر نەكردنی كێشەی ڕادەست نەكردنی داهاتی نانەوتی و تەوتین وا دەكەن كێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە، ڕەنگە تا ڕادەی ڕاوەستاندنی تەمویلی مووچەش بڕوات و ئەو كاتە چارەسەرەكان زیاتر بە بنبەست دەگەن.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كاتی ئەوە هاتووە حكومەتی عێراقی بڕیاری ڕاشكاو و ڕوونی خۆی بدات لەبارەی تەوتینەوە، چونكە ناكرێت لەمە زیاتر كات بەفیڕۆ بدرێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمیش دوومانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە چارەنووسی مووچە لە ساڵی نوێ بە كوێ دەگات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









