عەلی خامنەیی: بەڵگەی تەواومان هەیە ئەمریكاو ئیسرائیل پیلانگێڕی سەرەكی روداوەكانی سوریا بوون

عەلی خامنەیی
SNN-
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران دەڵێت: هیچ گومانێك نیە ئەوەی لە سوریا رویدا پلانێكی هاوبەشی ئەمریكاو قەوارەی زایۆنی بوو.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم راگەیاند: ئەمڕۆ خامنەیی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت، پێشوازیكردووە لە هەزاران هاووڵاتی ئێران و رایگەیاندووە، نابێت هیچ گومانێك هەبێت لەوەی روداوەكانی سوریا بەرەنجامی پلانێكی هاوبەشی نێوان ئەمریكاو قەوارەی زایۆنی بووە.
دەشڵێت:” بەڵێ یەكێك لە دەوڵەتە دراوسێكانی سوریا رۆڵێكی روونی هەبووە لەوبوارەداو تائێستاش بەردەوامە، ئەوەش كارێكە هەمووان دەیبینن، بەڵام پیلانگێڕی سەرەكی و پلاندانەری سەرەكی و ژووری ئۆپراسیۆنی سەرەكی ئەمریكاو قەوارەی زایۆنی بووە، بۆ ئەوەش بەڵگەمان هەیە و بەڵگەكانیش هیچ بوارێك بۆ گومان كردن ناهێڵنەوە”.
لەدوای روخاندنی رژێمی سوریاو هەڵاتنی بەشار ئەسەد، ئەوە یەكەمین جارە رابەری باڵای شۆڕشی ئێران قسە لەسەر ئەو روداوانە دەكات، پێشتریش عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریكاو ئیسرائیلی بەتێكدانی دۆخی سوریا تۆمەتباركرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









