داهاتی فرۆشتنی ڕۆژانەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەنادیاری ماوەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە و فرۆشتوویەتی، بەڵام نازانرێت داهاتەكەی چی لێهاتووە، هاوكات داواشدەكرێت گرفتی لیستی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیشەوە ئەو ڕاستییە دەزانن كە حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و دەیفرۆشێت، بەڵام نازاندرێت داهاتی چەندە و بۆكوێ دەڕوات و چی لێدێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی ئەو داهاتەی نەوت بە نادیاری ماوەتەوە لەهەمان كاتیشدا داهاتی نانەوتی ناوخۆی هەرێم كە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیرداڵی دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەتی عێراقی وەك پێویست نەگەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقیش بەتەواوی پابەند بێت بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران، هاوكات ئەو لیستەی مانگانە دەنێردرێت بۆ بەغدا ڕووننیە و پێویستە داتابەیسێكی روون بۆ 700 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و پێشمەرگە هەبێت، مانگانە كار بەو لیستە بكرێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە كوردە لە كاتێكدایە كە بەهەمان شێوە موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە: داهاتی فرۆشتنی 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان دیار نییە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەتی عێراق.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









