راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچەی مانگی 11

مووچە بودجە
SNN-
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری رێکاری پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکە رێککەوتن کرا لەسەر ناردنی شاندێکی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی هاوکاریکردنیان لە هەمواکردنەوە و پێداچوونەوەی خشتەی خەرجییەکانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئاماژە بەوەشکرراوە: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری رێکاری پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر، تاوەکو ئەو کاتەی بە هەماهەنگیی لەگەڵ تیمی وەزاریی گرفتەکانی دیکە چارەسەردەکرێن.
بەپێی رێککەوتنەکە، بڕی 430 ملیار دینار لە بودجەی ساڵەکانی (2023، 2024، 2025) گواستراوەتەوە سەر پشکی هەرێم.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ جەختدەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان تا 10 رۆژی دیکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم، جگە لەوەش گفتوگۆکان بەردەوامن لەسەر تاوتوێکردنی پرسی خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت ساڵی 2019.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









