
SNN
وەزارەتیی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دوێنێ رایگەیاند، کە سێشەممە 17ی کانوونی یەکەم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکەن، هاوکات لەگەڵ هاتنی تەمویلی مانگی 11 و 12 لەلایەن بەغداوە لیستی مووچەی ئەو دوو مانگەش رادەگەیەنن و دابەشی دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتیی دارایی و ئابوری هەرێم، سبەینێ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 15 رۆژە، 763 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 خستۆتە سەر هەژماری دارایی هەرێم، بەڵام بەبیانوی كورتهێنانەوە مووچەی مانگی 10ی دابەشنەدەكرد، ئەمەش بایكۆتی خوێندنی لەبەشێك لە فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی لێكەوتۆتەوە.
هاوکات تاکو ئێستاش لیستی مووچەی مانگی 10 رانەگەیەنراوە، بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی رووداو لیستی مووچەی مانگی 10 ئەمڕۆ رادەگەیەنرێت و هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی پێشوو دەبێت، یەکەم شوێن خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی مووچەکانیان وەردەگرن.
سەبارەت بە هاوتابوونی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، “مووچەی مانگی 10 هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و هاوتا نەکراوە.”
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









