نوێترین زانیاریی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە هاوتاكراوی

خانەنشینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی سێشەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی یەکەی 70 ی پێشمەرگە، مووچەی خانەشینی شارستانی بەهاوتاكراوی دابەشدەكرێت بەڵام بۆ ئەم مانگەش خانەنشینانی سەربازی مووچەكانیان هاوتانەكراوە.
فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی هێزەكانی یەكە 70ی پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو لیستی مووچەیەی كە بۆ مانگی 10 ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ خانەنشینانی سەربازی هەر بەگوێرەی سیستەمە كۆنەكە ئامادەكراوە و بەهاوتاكراوی ئامادەنەكراوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەكراوە، بۆیە بۆ ئەم مانگەش خانەنشینانی سەربازی بەهاوتاكراوی مووچەكانیان وەرناگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لیستەكانی مووچەی خانەنشینیمان بەپێی لیستە كۆنەكە بۆ ئەمساڵ ئامادەكردووە و ناردوومانەتە وەزارەتی دارایی، هاوكات تا ئێستا هیچ هەوڵێكی نوێ بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی نییە بۆیە مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی سەربازی هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بەگوێرەی یاسا كۆنەكە خەرجدەكرێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70 لەكاتێكدایە كە لە مانگی حەوتی ئەم ساڵەوە، بۆ یەكەمجار خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق، بەهاوتاكراوی مووچەیان وەرگرت، بەڵام هاوتاكردنەكە تا ئێستاش خانەنشینانی سەربازیی نەگرتووەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









