سەرۆكی حكومەت هیچ بابەتێكی بە گرنگ نەزانیوە، بۆیە ئەمڕۆ حومەت كۆنابێتەوە

بەشیک لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە هەموو ڕۆژانێكی چوار شەممان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئایاسی خۆی ئەنجام بدات و بڕیارلەسەر چەند بابەتێكی هەنووكەیی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بدات، ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبوونەوە بەڕێوەناچێت و سەرۆكی حكومەت هیچ بابەتێكی بەلاوە گرنگ نەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە بۆ قسەوباسكردن لەبارەی هیچ تەوەرێك و بڕیاردان لەسەر هیچ بابەتێكی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان ویاخود دەركردنی ڕێنمایی لەبارەی چەند بابەتێك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەدەستەڵاتی سەرۆكی حكومەتە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم هەفتەیە سەرۆكی حكومەت هیچ بابەتێكی بە گرنگ نەزانیوە كۆبوونەوەی لە بارەوە بكرێت بۆیە بانگهێشتی وەزیرەكانی نەكردووە بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەو سەرچاوەیەی SNNئەوەشی خستەڕوو، پێناچێت چوار شەممەی داهاتووش ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە، ئەوەشە بە بیانووی ئەوەی نزیك دەبینەوە لە پشووی سەری ساڵ و پێناچێت سەرۆكی حكومەت هیچ بابەتێك بە گرنگ بزانێت كۆبوونەوەی لەسەر بكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









