
FILE PHOTO: Benjamin Netanyahu speaks during a ceremony where Israel President Isaac Herzog hands him the mandate to form a new government following the victory of the former premier's right-wing alliance in this month's election at the President's residency in Jerusalem November 13, 2022. REUTERS/ Ronen Zvulun/File Photo
SNN
ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە یاوەری وەزیری بەرگری وڵاتەکەی چوونەتە سەر چیای حەرمۆن و رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل بۆ پاراستنی سنوری وڵاتەکەی لە سوریا دەمێنێتەوە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی لە دامێنی بەرزاییەکانی جۆلان ئەنجامدا، کە ئیسرائیل دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی پاراستن لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت و هێزەکانی ئیسرائیل و سوریای جیادەکاتەوە، لکێندرا.
نەتانیا هۆ بە یاوەری یسرائیل کاتس وەزیری بەرگری وڵاتەکەی سەردانی چیایەکی ستراتیجی سوریایان کردووە “حرمۆن” رایگەیاندووە، “من لێرەم لە لوتکەی چیای حرمۆن لەگەڵ وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و چەند فەرماندەیەکی تر لێرەین لە ناوەڕاستی چیاکە، بۆ بڕیاردان سەبارەت بە جێگیرکردنی ئیسرائیل لەم شوێنە گرنگەدا تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی دیکە دەکرێت کە ئاسایشی ئیسرائیل گەرەنتی بکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم شوێنە وا دەکات هەست بە سۆز و ئارامی بکەم، 53 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ سەربازەکانم لە دەوریەیسوپای ئیسرائیلدا لێرەبووم، شوێنەکە نەگۆڕاوە، هەمان شوێنە، بەڵام گرنگییەکەی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل تەنها لەم ساڵانەی دواییدا ، “بەتایبەتتر لەم هەفتەیەی دواییدا لەگەڵ ئەو ڕووداوە دراماتیکییانەی لێرە لە سوریا ڕوودەدەن، ئێمە باشترین ڕێکخستن دیاری دەکەین کە سەلامەتیمان مسۆگەر بکات.”
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت “ئیسرائیل لە سوریایە و بەلایەنی کەمەوە تاکو کۆتایی ساڵی 2025 لێدەبین و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەمان”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









