
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای گەیشتنی زیاتر لە 631 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرەمانبەرانی هەرێم، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختدەكاتەوە كە لەدوای كۆتایی هاتنی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 و پێش كۆتایی ساڵ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بە كۆتای گەیشتووە ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ بەغدا بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی هەرێم كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كورتهێنانەی كە بۆ مووچەی مانگی 11 دروستدەبێت لە دوو حاڵەتدا دەتواندرێت پڕبكرێتەوە، حاڵەتێك ئەوەیە كە بەغدا بڕی 430 ملیاری دیكە بنێرێت كە بڕیاری لەبارەوە دراوە، ئەگەر ئەوەش نەبوو لەحاڵەتێكی دیكەدا دەتواندرێت بەداهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچە پڕبكرێتەوە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەهەموو حاڵەتەكاندا لەدوای كۆتایی هاتن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10 و پێش كۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگی 11ی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت و لەدوای سەری ساڵیشەوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران، واتە هیچ مووچەیەك نافەوتێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









