وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە هاوبەشە کوردەکانمان لە سوریا بپارێزین

SNN
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و جەختیش لە پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانیان دەکاتەوە.
ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پێویستە هاوبەشە کوردەکانمان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بپارێزرێن و جەختیشی لەوە کردەوە کە “دەبێت مافەکانی کورد لە سوریا دەستەبەر بکرێت”.
هەروەک وتیشی: پێویستە هەسەدە بکرێتە بەشێک لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا.
دەربارەی هێرشەکانی تورکیا و گروپە توندڕەوەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، کاردەکەین لەسەر هێنانەکایەی رێککەوتن لە نێوان تورکیا و کوردەکان لە باکووری سوریا و لەو چوارچێوەشدا باسی لەوەکرد، کە شەڕ لە منبج و کۆبانێ دەبێت دەستبەجێ رابگیرێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەمان کاتدا کوردەکانی بە یەکێک لە پایە و کۆڵەکە گرنگەکانی شەڕی دژ بە داع*ش ناوبرد.
ژان نۆئێل بارۆت سەبارەت بە حکومەتی راگوزەری سوریا و تێڕوانینی وڵاتەکەی بۆ ئەو حکومەتەش وتی: لەسەر بنەمای لێدوان و بەڵێنەکانیان هەڵسەنگاندن بۆ بەرپرسان و حکومەتی نوێی راگوزەر لە سوریا ناکەن، بەڵکوو لە سەر کردارەکانیان و بە تێپەڕبوونی کات هەڵسەنگاندنیان بۆدەکەن.
نۆئێل بارۆ ئاماژەی بەوەدا کە “هەڵگرتنی سزاکان و هاوکارییەکانی ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەبێت بە مەرجی پابەندبوونی سیاسی و ئەمنی ڕوون بێت”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









