وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەفسەران و کارمەندەکانی: پەلە بکەن کارتی نیشتمانی دەربکەن

وەزارەتی ناوخۆ
SNN-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا داوا لە سەرجەم فەرمانبەر و ئەفسەرەکانی دەکات هەر کەس کارتی نیشتمانی نییە پەلە بکات لە دەرهێنانی ئەگەرنا کاریگەری لەسەر مووچەکانیان دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، داوا لە ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزازەتی ناوخۆ دەکات کە کارتی نیشتیمانی دەربکەن و پەلە بکەن لە دەرهێنانی، تاوەکو کاریگەری نەبێت لە سەر پێدانی مووچەکانیان.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک کارتی نیشتمانی دەرنەهێناوە، پێویستە لانیکەم وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی (سوڕە قەیدی ئەلیکترۆنی) کە ژمارەی تیابەتی کارتی نیشتمانیی تێدا دەنوسرێت پێ بێت و بیداتە بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەوامی تێدا دەکات.
وەزارەتەکە لەبارەی ئەو کەسانەی کە سەر بە ناوچە دابڕێنراوەکانی ماددەی (140) ن ، دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی لە بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و کارتی نیشتمانیی هەولێر یاخود دهۆک بکەن.
دەشڵێت:”دەرچوونی ئەم نوسراوە لە چوارچێوەی یەکێکە لەو داواکاری و پێداویستیانەی حکومەتی عێراق داوای کردووە و کاریگەری دەبێت لەسەر پێدانی مووچە گەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








