“زۆرترین پاڵاوگە نایاساییەكان كە ژینگەی هەرێمیان پیسكردووە لە هەولێر و دهۆكن”

0
258

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی ژینگەی هەریم بڵاویكردووەتەوە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك 170 پاڵاوگەی نایاسایی هەن كە ڕۆژانە بەدەیان جۆر گازی ژهراوی تێكەڵ بە ئاوهەوا و ژینگە و سروشتی ئەو دوو پارێزگایە دەكەن، بەرپرسانیش بە قسە دەڵێن دایاندەخەین، بەڵام بەردەوامن لەكاركردن.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە كۆی 195 پاڵاوگە كە لە پارێزگاكانی هەولێر دهۆك و سلێمانی بوونیان هەیە زۆرترین پاڵاوگەیان كە 170 پاڵاوگەن لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆكن، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 140 پاڵاوگە و لە دهۆك 30 پاڵاوگە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها 25 پاڵاوگە بوونیان هەیە كە دەكەونە سەدان كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو 140 پاڵاوگانەی كە لە هەولێر هەن بەهۆی نزیكیان لە سەنتەری شارەكەوە ڕۆژانە ماددە پیسكەرەكانی زەوی، ئاسمانی شارەكەی بەتەواوی دادەپۆشیوە كە هاووڵاتیان بەڕوونی هەست بە پیسبوونی هەواو ژینگەی هەولێر دەكەن و پێویست بەوەناكات پشكنین بۆ هەوای هەولێر بكرێت ئاخۆ پیسە یان نا، بەڵكو بە ئاشكرا دیارە كە بەكەڵكی ژیانكردن نایەت.

خالید سادق، یەكێك لەهاووڵاتییانی هەولێر ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: بەهۆی بوونی ئەو پاڵاوگە نایاساییانەی كە لە نزیك سەنتەری هەولێر هەن چەندین جار سكاڵامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەت لە پارێزگاری هەولێر تۆماركردووە، بەڵام تەنها بڕیاردراوە كە ئەو پاڵاوگانە دابخرێن و دواجار لەكاركردنی خۆیان بەردەوامن ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەرپرسێكی باڵا لە پشتیانە و حكومەت لە توانایدا نییە دایان بخات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this