“عەبدوڵا ئۆجەلان وتی بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە”

عەبدوڵا-ئۆجەلان
SNN
دواى ئەوەى شاندى دەم پارتی، لە چەند رۆژی رابردوو چوونە زیندانى ئیمراڵى و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان – پەکەکە کەوت، پارتەکە راگەیەندراوێکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تەندروستیی ئۆجەلان باش بووە و ورەی بەرز بووە.
دەم پارتی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات “هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد، عەبدوڵا ئۆجەلان گوتویەتی بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.
پارتى دەم ئەوەشى ئاشکراکردووە، سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ دەستپێشخەرییە نوێیەکەی باخچەلی و ئەردۆغان، داوای لە شاندەکەی پارتی دەم کردووە بۆچوونەکانی بگەیەننە ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا.
باس لەوەشکراوە، ئۆجەلان ئامادەیی نیشانداوە بانگەوازێک بۆ مەبەستنی گەیاندنی بۆچوونەکانی بڵاوبکاتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









