پاسەوانانی سنوری دانیشتووی هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی خۆیان زەوی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە سەرجەم پاسەوانانی سنوری زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت، بەڵام بەشێكی زۆری پاسەوانانی سنور لەهەرێمی كوردستانن بۆیە داوا لە هەرێم كراوە زەوی بۆ ئەو پاسەوانانە دابین بكات و ئەگەریش زەویان پێنەدرێت قەرەبوو دەكرێنەوە.
د.موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریدا بە پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بە پاسەوانی سنور، بەڵام ژمارەیەكی زۆر لەپاسەوانانی سنور لە هەرێمی كوردستانن و دەبێت ئەم بڕیارە ئەوانیش بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراقی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیان ڕاگەیاندووە كە دەبێت حكومەتی هەڕێم هەمان ماف دابین بكات بۆ پاسەوانانی سنوور لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، هاوكات هەرێمی كوردستانیش ڕەزامەندی دەڕبڕیوە كە پارچەیەك زەوی بدا بە پاسەوانانی سنوور وەك سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت و زەوییان پێ نەدا، ئەوا بەپێی یاسا دەبێت قەرەبوویەكی ماددی بدرێت بە پاسەوانانی سنوور كەلەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستانن، هاوكات ئەگەر بابەتەكە لەدابین كردنی زەوی گۆڕا بۆ قەرەبووی ماددی لەم كاتەدا ئەو قەرەبووە مادییە بە حكومەتی هەرێم دابین ناكرێت ڕاستەوخۆ بەپاسەوانانی سنوور خۆیان ئەدرێت، چونكە پاسەوانانی سنوور لەڕووی مادیەوە هیچ پەیوەندیان بە حكومەتی هەڕێمی كوردستانەوە نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









