“كۆمیسیۆن پارەی چاودێرانی كۆمسیۆنی ناردووە و لە هەرێم دابەشناكرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەمڕۆ پارەی چاودێری كارمەندانی كۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانكەكانی حكومەتی هەرێم، هەرچەندە وابڕیاربوو كە بەخێرایی ئەو پارەیە دابەشبكرێت، بەڵام لە هەرێم دابەشكردنی ئەو پارەیەش دواخرا.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە بڕیاری خەرجكردنی پارەی چاودێرانی كۆمیسیۆن پەسەند كرا و بڕیاری خەرجكردنی درا، ئەو پارە ڕەوانەی بانكەكانی حكومەتی هەرێم كراوە بۆ دابەشكردنی بەسەر ئەو كارمەندانەی كە لە ڕۆژی هەڵبژاردن چاودێر بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی ئۆفیسی هەرێمی كوردستانی كۆمیسیۆن وەریگرتووە ئەوەخراوەتەڕوو، “ڕاستە كۆمیسیۆن پارەی پاداشتی كارمەندانی چاودێری كۆمیسیۆنی خستووەتە سەر بانكەكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام بەهۆی ئەوەی گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئۆفیسەكانی كۆمیسیۆن لە پارێزگاكان و شارەكانی دیكەی هەرێم پێویستی بەكات هەیە، بۆیە وامان بە باش زانیوە كە ئەو پرۆسەیە بخەینە دوای سەریساڵ و كردنەوەی دەوام.”
بەگوێرەی بڕی ئەو پاداشتەی دیاریكراوە، كارمەندانی حكومەت بڕی 150 هەزار دینار و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكانیش بڕی 250 هەزار دینار و كارمەندانی یەدەگیش بڕی 50 هەزار دینارییان پێدەدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









