ژمارەی قوربانییەکانی رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشور بەرزبووەوە

وێنەی ئەو فڕۆکەی لە کۆریای باشور کەوتەخوارەوە و 179 کەس گیانیانلەدەستدا
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە کۆرایی باشور بە 181 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا 179 کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەم، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە کۆریای باشور سەر بە كۆمپانیای (جيجو ئێر)وە لەكاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆكەخانەی (موان) لە رێڕەوی خۆی دەرچوو، خۆی كێشا بە بەربەستێكی كۆنكرێتیدا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، فڕۆكەكە 181 كەسی هەڵگرتبوو، لەنێویاندا (6) كەسیان لە تیمی فڕۆكەوانی بوون، 175 کەسەکەی تر سەرنشین بوون، دوو لە سەرنشینەکان خەڵکی تایلاند بوون، تەواوی سەرنشینەکانی تر خەڵکی کۆریای باشور بوون، لە دواین ئاماری قوربانییەکاندا 179 سەرنشین بوونە قوربانی و تەنها دوو کەس لەو رووداوەدا رزگاریان بوون کە لە دەستەی تیمی فڕۆکەوانی بوون.
حکومەتی کۆریای باشور بەهۆی ئەو رووداوەوە، نزیکەی هەفتەیەک ماتەمینی لە سەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند، تاکو 4ی کانوونی دووەمی 2025 لەو وڵاتەدا ماتەمینی بۆ قوربانیانی فڕۆکەکە دەبێت.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، بەپێی قسەی میدیاكانی كۆریای باشور، لەكاتی نیشتنەوەیدا، تایەكانی پێشەوەی فڕۆكەكە نەكراونەتەوە، بەوهۆیەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە، یەکێک لە ئەگەرەکانی تریش ئەوەیە بزوێنەرێکی فڕۆکەکە بەهۆی باڵندەوە خۆی پیاکێشابێت و لەکارکەوتبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی كۆریای باشور ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆكەكە لە جۆرین “بۆینگ 737-800″ەو تەمەنی 15 ساڵە، لە بانكۆكەوە گەڕاوەتەوە كاتێك لە كاتژمێر 9:3 خولەك لە كاتی خۆجێی ئەو وڵاتە توشی رووداوەكە بووە.
ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ روویدا بە خراپترین كارەساتی فڕۆكەوانی لە مێژووی كۆریای باشور دادەنرێت لە دوای رووداوەكەی ساڵی 1997وە لە ناوچەی گوام كە بووە هۆی مردنی 228 كەس، رووداوەكە لەكاتێكدا روویدا چەند هەفتەیەكە كۆریای باشور لەناو تەنگژەیەكی خنكێنەری سیاسیدا دەژی و لەماوەی یەك مانگدا پەرلەمان ئەو وڵاتە دوو سەرۆكی لەكارخستووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









