
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا
SNN
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە داهاتوودا رەنگە بکرێت بە بەشێک لە سوپای سوریای نوێ و ئاوێتە بکرێن بە یەکتری ئەم هەنگاوەش لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە و کۆتایی هێنانە بە دەستەواژەیی گروپی چەکدار لە ناوچەکەدا.دەشڵێت،”مانەوەمان لە سوریا هێشتا بە پێویست دەزانم”.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کاتژمێر8:30خولەکی بەیانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریاوە رایگەیاند، لەئێستادا ئەمریکا تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات و تا ساتی دۆزینەوەی رێگا چارەسەرێکی گونجاو و یەکلایی کردنەوەی سەرجەم گومانەکان، هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا دەمێنێتەوە و بەرگری لە دیپلۆماتکار و هاوپەیمانەکانی دەکات. کە مەبەست لێی هێزەکانی سوریای دیموکراتە.
لۆید ئۆستن ئاماژەی بەوەش کرد،هێزەکانی سوریای دیموکرات رەنگە لە داهاتودا ئاوێتە بکرێن بە سوپای نوێی سوریا کە ئەم پرۆسەیەش بە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە گروپەچەکدارەکان و دارشتنەوەی سیستمێکی نوێی حکومڕانی لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە ئەمریکا بەدوری نازانێت کە ئەم تێکەڵبوونە رووبدات.
وەزیری بەرگری ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە حکومەتی نوێی سوریا بە خێرایی کارەکانی رابپەڕینێت، چونکە لەم سات و دۆخەی سوریادا هەرچەند رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە ئەنجامبدرێت ئەوە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی گروپەچەکدارە توندڕەوەکان(داعش) زیاتر دەبێت و ئەوەش جارێکی دیکە دەبێتەوە بە مەترسی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









