“بە درێژایی شەڕەکەی دوێنێ 63 بەکرێگیراوی تورکیامان کوشتووە”

هەسەدە
SNN
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، “ژمارەی کوژراوانی بەکرێگیراوانی تورکیا لە کاتی پێکدادانەکانی دوێنێ چوارشەممە له باکووری بەنداوی تیشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مه‌نبج، بۆ 63 کوژراو و 37 بریندار بەرزبوەوە کە زۆربەیان برینیان سەخته”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سەربازی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تورکیا، لەشکرکێشییەکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی عەلوش و تەل عه‌ریش و هەروەها بۆ لەسەر گردی “سیریتێل لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین ده‌ستپێكرد.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، “دوێنێ شه‌ڕی توند لە نێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕویدا کە تا کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێ بەردەوام بوه، لەو ماوەیەدا هێزەکانمان توانای بەرپەرچدانەوەی ته‌واوی هێرشەکانیان هه‌بو، 63 چه‌كدار كوژراون و 37 چه‌كداریش بریندار بون”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، تانکێک و 5 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون، جگە لەوەی سێ زرێپۆشی سەربازی BMB كراونه‌ته ئامانج و زیانیان پێگه‌یشتوه.
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده ڕونیكردوه‌ته‌وه، “لەئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانماندا، بەکرێگیراوان ناچاربون هەڵبێن و تەرمی مردوەکانیان و ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکانیان بەجێهێشت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









