ساڵی ڕابردوو بەهۆی بۆردوومانەكانی توركیاوە 72 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی و دارستان سووتاون

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەردەوامی داگیركاری و هێرش و بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان، جگە لە زیانی گیانی بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە 72 هەزار دۆنم لە زەوی كشتوكاڵی و باخ و دارستان و پاوان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە ڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو هێرش و بۆردوومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆی ئەوەی كە 72 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی و باخ و دارستان و پاوان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بسوتێن و لەناوبچن.
ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرترین زیان بە دارستانە سروشتییەكان گەیشتووە بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك بەجۆرێك لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە %30 دارستانەكانی ئەو ناوچانە دووچاری سووتان و لەناوچوون بوونەتەوە، كە ئەوەش كاریگەرییەكی خراپی كردووەتەسەر ژینگە و سروشتی ناوچەكە لە سنووری پارێزگای دهۆك.
بەوتەی چاودێرانی سیاسی، هێرش و داگیركارییەكانی توركیا بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان تەنها لە بواری جوگرافیادا نییە، بەڵكوو لە بواری مێژوو كەلتوور وفەرهەنگ ژینگە و چەندین بواری دیكە كاریگەری خراپیان جێهێشتووە كاریگەریییەكانیش لە سالانی داهاتوو زیاتر دەردەكەون.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









