“پیسی هەوای هەولێر زیاترە لە دوو ئەوەندەی ئاستی ستاندارد”

ژینگەی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دانەخستنی پاڵاوگەكان و نزیكییان لە سەنتەری شاری هەولێرەوە، ناوەندێكی زانستی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات كە پیسبوونی هەوای هەولێر هێندە مەترسیدارە كە زیاترە لە دوو ئەوەندەی ستانداردی جیهانییەوە.
سوبحان محەمەد، شارەزا و چالاكوان لە بواری ژینگە بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی نوترین بڵاوكراوەی سەرچاوەی نێودەوڵەتی IQAir بۆ پێوانەی تەنۆلكە پیسكەرەكانی هەوا، پیسیی هەوای هەولێر زیاتر لە دوو ئەوەندەی ئاستی ستاندارد زیاترە، ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە و دەبێت ئەوە بەجدی كاری لەسەر بكرێت، چونكە رێژەی ستانداردی تەنۆلكە بچووكەكانی PM2.5 بۆ یەك كاژێر دەبێت كەمتر لە 25 مایكڕۆگرام/ مەترسێجا بێت، بەڵام لە هەوای هەولێر 57 مایكڕۆگرام/ مەترسێجایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە گوێرەی پێوەرەكانی ئەو ناوەندە زانستییە نێودەوڵەتییە، لە پارێزگای سلێمانی، رێژەكە 33 مایكڕۆگرام/ مەترسێجایە كە نزیكە لە ئاستی ستانداردەوە و مەترسییەكانی پیسبوونی هەوای سلێمانی بەراورد بە هەولێر لە ئاستێكی زۆر باشدایە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پسپۆرانی تەندروستی چەندین جار لەسەر پیسبوونی هەوای هەولێر هۆشدارییان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بەهۆی پیسبوونی هەواوە دەیان نەخۆشی توشی هاووڵاتیان دەبێت وەك سووربوونەوە و هەستیاربوونی چاو، قوڕگ و لووت ناڕێكی لێدانی دڵ نۆرەی رەبۆ كۆكە و هەناسەتەنگی، هاوكات لە درێژ مەوداشدا پیسبوونی هەوای هەولێر هۆكارە بۆ نەخۆشییەكانی لەدایكبوونی منداڵی ناكام تووشبوون بە رەبۆ و هەوكردنەكانی سییەكان تێكچوونی پێكهاتەی سییەكان، شێرپەنجە و جەڵتەی مێشك و دڵ و نەزۆكی.
تۆمەتبارانی ئاگرەکەی ماوەت دەستگیرکران
تهمموز 2, 2025
هەواڵی زیاتر
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021