وتەبێژی یەكێتی: مەبەستمان حكومەتێك پێكبهێندرێت سەقامگیر و خزمەتكاری خەڵك بێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئامانجی ئێمە لە بەشداریكردنمان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە كە حكومەتێكی سەقامگیر پێكبێت بتوانێت بە بێ جیاوازی خزمەت بەسەرجەم هاووڵاتیان بكات، جەختیش دەكاتەوە گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەردەوامن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەی لیژنەكانی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێم بەردەوامە و كارە هونەرییەكان جێبەجێدەكەن، كە تایبەتە بە بەرپرسیارێتییەكان و شێوە و سیاسیەتی پێكەوە كاركردن لەگەڵ ئەو پرسانەی كە دەبێت كاری لەپێشینەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا وادەی كۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوولامان دیارینەكردووە، هاوكات تائێستا لەنێوان ئێمە وپارتی باس لە وردەكاری دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان نەكراوە، بەڵام ئێمە لە یەكێتی زۆر بەلامانەوە گرنگە حكومەتێك پێكبهێندرێت كە سەقامگیربێت و خزمەت بەهاووڵاتیانی هەرێم بكات بە بێ جیاوازی.
وتەبێژەكەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو،راستە كات گرنگە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەڵام گرنتر لەوەش ئەوەیە حكومەتێك پێكبهێندرێت بتوانێت وەڵامی داخوازییەكانی هاووڵاتیان بداتەوە، چونكە هاووڵاتیان لەوە زیاتر ناتوانن لە چاوەڕوانی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاریدا بن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









