وەزارەتی دارایی هەرێم لە بارەی مووچەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14کانوونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا بڕی زیاتر لە 822 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتى عێراق ماوە و پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.
لە بەشێکی تریراگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی حساباتمان لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 10 ترلیۆن و 26 ملیار دیناری وەک شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ناردووە.
هاوکات، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 726 ملیار و 995 ملیۆن دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان بڕیوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جەختیکردووەتەوە، ئەو برە پارەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024ـدا بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە بریتییە لە زیاتر لە 11 ترلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن دینار، بەوەش بڕی زیاتر لە 822 ملیار و 642 ملیۆن دیناری پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لای حکومەتی عێراق ماوە کە خەرجبکرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









