دوو باڵەكەی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردەكە و لە گەڕەكی كوردسات دوو كۆنفرانس ئەنجام دەدەن

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی چەند هەوڵێك هەبوون بۆ ئەوەی هەردوو باڵەكەی بزوتنەوەی گۆڕان یەك بگرنەوە و پێكەوە یەك كۆنفرانسی نشتیمانی ئەنجام بدەن، بەڵام هەوڵەكان شكستیان هێناوە و باڵی ڕێكخەری ئێستا لەگەڕەكی كوردسات و باڵی كوڕانی نەوشیروان مستەفا لە گردەكە ئامادەكاری دەكەن بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە باڵی كوڕانی نەوشیروان مستەفا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بووە بە دوو بەشەوە هەر بەشێكیش خۆی بەخاوەنی گۆران دەزانێت، بەجۆرێك بەشی دانای ئەحمەد مەجید كە ئێستا ڕێكخەری گشتیە لە گەڕكی كوردسات بارەگای سەركی كردووەتەوە و بەشی كوڕانی نەوشیروان مستەفاش لە گردەكە بارەگای سەركیان هەیە و هەردولاشیان ئامادەكاری دەكەن بۆ بەستنی كۆنفراسی نشتیمانی.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەولێك هەبوو بۆ ئەوەی ئەو دوو باڵەی بزوتنەوەكە یەك بگرنەوە و پێكەوە كۆنفرانسی نشتیمانی ببەستن، بەڵام هەردوو باڵەكەی بزووتنەوەی گۆڕان پێكەوە كۆنفرانس ناكەن لەكاتێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق شەش مانگی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان داناوە بۆ ئەوەی چەند گۆڕانكارییەك لەناوخۆدا بكات و كۆنفرانس ببەستێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئێستا پرسی بەستنی كۆنفرانسی بزووتنەوەكە بووەتە بابەتی سەرەكی كاركردنی هەردوو باڵەكەی بزوتنەوەی گۆڕان و دەیانەوێت بە بەستنی كۆنفرانس بابەتی خاوەنداری بزوتنەوەكە لای كۆمیسیۆن یەكلایی بكەنەوە، بەڵام دیار نییە كۆمیسیۆن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو باڵەی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









