
SNN-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێش رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەمریکا رووبەڕووی چڕبوونەوەی مەترسیداری دەسەڵات دەبێتەوە لە دەستی مشتێک کەسی زۆر دەوڵەمەند، ئەمەش هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر دیموکراسی و ئەو بەها بنچینەییانەی کە گەلی ئەمریکا پابەندە پێیانەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: دوای چەند مانگ لە دانوستان و گفتوگۆی دیپلۆماسی لەلایەن ئەمەریکا، میسر و قەتەر هەروەها گۆڕانكاری هاوكێشەیی لەناوچەكە و لاوازبونی ئێران، ئیسرائیل و حەماس گەیشتن بەڕێککەوتن ئەوەش دەرئەنجامی دیپلۆماسیەتی وڵاتەكەیەتی.
وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی وەستاندنی جەنگی غەززە و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی پێویست بۆ خەڵکی مەدەنی فەلەستینی، هەروەها دوای زیاتر لە (15) مانگ بارمتەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوخێزان و بنەماڵەکانیان.
سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاند: دوای ئەوەی وردەكاری پلانی ئاگربەستی داڕشت، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پەسەندكرا و ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە جەنگ لە كەرتی غەززە کۆتایی پێبێت و هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و دابینكردنی ئاسایش بۆ دانیشوانی هەردو وڵات فەراهەمبهێنرێت.
سەبارەت بەبارمتە ئەمەریكییەكانیش لە غەززە، جۆ بایدن وتی: چارەنوسی هەرچوار بارمتە ئەمەریكییەكە لە رێككەوتنەكەی نێوان حەماس و ئیسرائیل یەكلایی كراوەتەوە و سەرجەمیان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و دڵخۆشە بەگەڕانەوەیان بۆناو خێزانەكانیان.
وتیشی: بەردەوامبونی ئاگربەستەکە پەیوەستە بە بەردەوامبونی دانوستانەکانە، ئیسرائیلیش لە شەش هەفتەی داهاتودا گفتوگۆ لەسەر قۆناغی داهاتوی ئاگربەست ئەنجام دەدات، رێككەوتنەكە لەسەردەمی ئیدارەکەیدا واژۆكراوە و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە جێبەجێ دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









