رۆژانە 35 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن

منداڵانی غەززە
SNN
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دەستدرێژیی داگیرکەری ئیسرائیل ڕۆژانە 35 منداڵی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە دەکوژرێن.
جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا کە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێڤ بەڕێوەچو، ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان لە 7ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2023ەوە تا ئێستا 15 هەزار منداڵ کوژراون.
ئاماژهی بهوهشكردوه، كوژرانی ئهو ژماره منداڵه له غهززه واتای ئهوهیه له ههر ڕۆژێكدا لانیكهم 35 منداڵ كوژراون و ڕۆژانه بۆ ماوهی 14 مانگ دوباره بوهتهوه، لایخۆیەوە دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین ڕایگەیاند، ڕۆژانە نزیکەی 15 منداڵ كهمئهندام دهبن و تهمهنێك به كهمئهندامی دهژین، ئهوهش له ئهنجامی مین و تەقەمەنیانەی کە سوپای ئیسرائیل لە شەڕەکەیدا بەکاریهێناوە له کەرتی غەززە لە ماوەی ساڵی 2024دا.
UNRWA ڕایگەیاندوە، “نزیکەی 475 منداڵ لە مانگێکدا، واتا ڕۆژانە 15 منداڵ بە کەمئەندامی ماونەتەوە کە ڕەنگە تەمەنێک بخایەنێت، لەوانەش برینێکی سەخت لە ئەندامەکانی جەستە و لەدەستدانی بیستن، لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی تەقەمەنی لە کەرتی غەززە لە ماوەی ساڵی 2024دا”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









