فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نەوەی نوێیە بۆ وەرگرتنی پلەو پۆست

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بەشێكە لە فشارەكانی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ بۆ چوونە ناو حكومەت و وەرگرتنی پلە و پۆست بۆیە بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەن.
جوانڕۆ محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان پێمان وایە ئەو دەستپێشخەرییەی كرا بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان بەشێك نییە لە هەوڵەكان بۆ كاراكردنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەڵكوو هەوڵێكی نەوەی نوێیە بۆ چوونە ناو حكومەت و وەرگرتنی پلە و پۆست.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بەشێكە لە فشارەكانی نەوەی نوێ بۆ ئەوەی مامەڵەكانی چوونە ناو حكومەت و وەرگرتنی پلە و پۆست بەردەوامی پێبدات، بۆیە ئێمە ناچینە كۆبوونەوەیەكەوە كە مامەڵە بە پلەو پۆستەوە بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەسەرەتاوە ڕامان گەیاندووە كە ناچینە ناو حكومەت و بەشێك دەبین لە ئۆپۆزسیۆن، بۆیە ناشچینە مامەڵەیەكەوە كە پەیوەندی بە وەرگرتنی پلەو پۆستەوە هەبێت وەك ئەوەی ئەمڕۆ نەوەی نوێ دەیكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









