دیلان غەفور: هەوڵەكانی یەكێتی ڕێگربوو لە شێواندنی دیمۆگرافیای كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی هەرێم

دیلان غەفور
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژێمی لەناوچووی بەعس ڕێگر بوو لەوەی دیمۆگرافیای كەركوك و بەشێكی زۆر ناوچە كوردستانییەكان بشێوێندرێت.
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری كەركووك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەوەی دوێنێ لە هۆڵی پەرلەمان ڕوویدا بە پەسەندكردنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەن زەوییەكانی سنوری كەركوك یەكێك بوو لە داخاوازییە سەرەكییەكانی فراكسیۆنەكەی ئێمە و فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمان و هاوكات ماوەی زیاد لە 20 ساڵیشە كار لەم دۆسیەیەدا دەكەین، چونكە پێشتر لە كەركوك بە یاسا وبە بڕیاری (ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی بەعسی هەڵوەشاوە) هەزاران دۆنم لە زەویی كورد داگیركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد ،هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس بۆ داگیركردنی زەویی كورد و توركمان، شێواندنی دیمۆگرافیای كەركووك و بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت، هاوكات ئەوەش بەشیك بوو لە رێككەوتن و مەرجی كورد بۆ پێكهێنان و بەشداریی حكومەتەكەی سوودانی، هەرچەندە دەنگی ناڕەزایەتی هەبوو لە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە بەڵام دواجار توانیمان تێی پەڕێنین.
ئەو نوێنەرەی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە دڵنیاییەوە یەك دەنگی فراكسیۆنە كوردییەكان لەم پرسەدا زۆر گرنگ بوو، لەكاتێكدا بەشێك لە لایەنە سوننەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵی زۆریان بۆ رێگری لە پەسندكردنی هەمواری یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ دا تائاستی هەوڵدان بۆ تێكدانی دانیشتنەكە، بەڵام نەیانتوانی لەهەوڵەكانیان سەركەوتووبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









