بەڵگە: فراكسیۆنی یەكێتی لەهەوڵی پەسەندكردنی پرۆژەیاسایەكی گرنگی دیکەدایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران تواندرا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و زەوی بۆ جوتیارانی كورد بدرێت، لە ئێستادا بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی زیاد لە 100 واژۆكۆكراونەتەوە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ پەسەندكردنی ئەو پرۆژەیاسانەی كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و چین و توێژەجیاوازەكانی كوردستانن، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستمانكردووە بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دانیشتەكانی پێشووتری پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پرۆژەیاساكە كراوە تەنها ئەوە ماوە كە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت، بۆ ئەومەبەستەش تا ئێستا توانیومانە زیاد لە 100 واژۆی پەرلەمانتارانی كوتلە جیاوازەكان كۆبكەینەوە لە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی و كوتلەكانی تر كردوە بۆ دروستكردنی لۆبی و دەنگدان بە پڕۆژە یاساكە پاش ئەوەی خرایە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









