“پێشنیازە نوێیەكەی حكومەت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت گرفتەكان زیاتر دەكات”

0
347
جەمال کۆچەر

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەكراو بەڵام نەتواندرا دەنگ بدرێت بە پرۆژەیاساكە،لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێشنیازێكی نوێ‌ ئاراستەی پەرلەمانكراوە و بەوتە  ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەو پێشنیارزە نوێیە گرفتەكان ئالۆزتر دەكات هەرێمی ڕازای نابێت.

د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پێشنیازەی كە پێشتر لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕەوانەی پەرلەمان كرابوو تایبەت بە هەمواری پرۆژەیاسای بودجە و دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرا تەنها ئەوەمابوو دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام لەناكاو حكومەت پێشنیازێكی نوێی ئاراستەی پەرلەمان كرد بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی پێشنیازە نوێیەكەی حكومەتی عێراق كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمان كراوە ئەوە هاتووە كە(بە پشتبەستن بە بڕگەكانی (أ) و (ب) لەم بەندە، پێویستە داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمەكانی بە ناوخۆیی و دەرەكییەوە بە تەواوی و بێ هیچ كەمكردنەوەیەك رادەستی خەزێنەی گشتی بكرێت، بەپێی ئەو رێوشوێنانەی كە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق دا كاری پێدەكرێت، بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2019ی هەمواركراو، پێویستە تێچووەكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە هەژمار بكرێن).

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پێشنیازە نوێیەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دۆخەكە ئالۆَزتر دەكات و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر دەكات بە تایبەت لەڕووی دەستكردنەوەی بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسانی هەرێم بێنە بەغدا و ڕێككەوتنی سیاسی لەوبارەیەوە بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this