“بەهەوڵەكانی یەكێتی زەوی و زاری داگیركراو بۆ خاوەنە ڕاستەقینەكانی لە كورد و توركمان گەڕایەوە”

0
270

SNN-عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە كاری لە پێشینەی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكەكەی ئەوەبوو كە ماف بۆخاوەن مافەكان بگەڕێندرێتەوە، بۆیە بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەكانیان لە كەركوك توانیمان ئەو ئەركە قورسە ئەنجام بدەین.

سۆزان مەنسور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پەسەندكردنی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵك و زەوی داگیركراو بۆ خاوەنەكانیان لە سنوری پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان وهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەركردایەتی شۆڕشی لەناوچووی بەعس، كارێكی هەروا ئاسان نەبوو، چونكە زۆرێك لە پەرلەمانتارانی سوننە كە سودمەند بوون لەو بڕیارانەی پێشووتر ڕێگری زۆریان كرد ئەو پرۆژەیە پەسەند نەكرێت، بەڵام بە پێدارگی فراكسیۆنی یەكێتی و یەكدەنگی فراكسیۆنەكوردییەكانی دیكە توانیمان ئەو بەربەستانە تێكبشكێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد،هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەركردایەتی شۆڕشی لەناوچوویی بەعس بووەهۆی ئەوەی كە سەرئەنجام دوای زیاتر لە نیو سەدە، زەوی و زاری ناوچەكە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەكانی لە كورد و توركمان بگەڕێتەوە، بۆیە پێمانوایە ئامانجێكی گەورەمان بەدیهات كە ماوەیەكی زۆرە تەواوی هەوڵەكانمان لە هەولێر و لە بەغدا بۆی تەرخان كردبوو.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو،لەگەڵ ئەوەی پەسەندكردنی ئەو پرۆژەیاسایە زۆر گرنگ بوو، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە ئێمە لەهەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی بتوانین كارلەسەر جێبەجێكردنی مادەی 140 بكەین ولە چوارچێوەی دەستوردا مافەكانی گەلەكەمان بەدەستبهێنین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this