مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا کۆدەبنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ رایگەیاند، مەسرور بارزانی لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا لە داڤۆس کۆدەبێتەوە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا (ئەسعەد شەیبانی) لە چوارچیوەی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا کۆدەبێتەوە، ئەمەش لەدوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت دێت لەگەڵ بەرپرسانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین و بەردەوامیش دەبن لە قەتەر.
عەزیز ئەحمەد، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاندووە:”بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رووبەڕووبوونەوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات بۆ زانینی ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن بتوانێت زیاتر هەماهەنگ بێت لەسەر مافەکانی گەلی کورد لە سوریا.
داڤۆس کۆڕبەندێکی ئابوورييە ساڵانە لە شارۆچکەی داڤۆسی سويسرا بەڕێوەدەچێت، تيايدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت، ئەوانیش دروستکردنەوەی متمانە، گەشەسەندن، وەبەرهێنان لە مرۆڤدا، پاراستنی هەسارەی زەویی و وەبەرهێنان لە سەردەمی ژیری دەستکرددا.
لە ئێستادا کە ئایندەی سوریای نوێ دادەڕێژرێتەوە، هەموو لایەنەکان لە هەوڵی ئەوەدان خواستەکانیان لە دەستور و سیستمی وڵاتەکەدا بێننەدی، کوردیش وەک نەتەوەیەک دەخوازێت کۆمەڵێک مافی نەتەوەیی خۆی بەدەستبهێنێت کە لە مێژەوە لێی بێبەش کراوە، دەسەڵاتی نوێ دان بەوەدا دەنێت کە کورد لەو وڵاتە مافی خوراوە، بەڵام ناڵێت کام مافانە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









