سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان: هەشت مانگە ڕێگە نادرێت مریشك ڕەوانەی عێراق بكرێت

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات، زیاتر لە هەشت مانگە لە بازگەكانی عێراقەوە رێگە نادرێت بەرهەمی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان ڕەوانەی پارێزگاكانی خواروی عێراق بكرێت، هاوكات ڤایرۆسێك بڵاوبوەتەوە و بەشێكی زۆری بەرهەمی مریشكی لەناو بردووە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت نرخی مریشك بەرزببێتەوە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمەی لە كیڵگە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان لە مریشكی زیندوو بەرهەم دەهێندرێت بەشی زۆر زیادە لە پێداویستی ناوخۆیی، بۆیە لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەوەی لە هەرێمی كوردستان زیاد بووە ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقمان دەكرد، بەڵام ئەوە بۆماوەی زیاد لە هەشت مانگە ڕێگە نادرێت بەرهەمی كێڵگەكانی كوردستان ڕەوانەی عێراق بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،ڕێگریكردن لە هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگەكان بۆ پارێزگاكانی عێراق وایكردووە كە زیانێكی زۆری لە خاوەن پڕۆژەكان بدات و لە بازاڕەكانی هەرێمیش نرخی مریشكی زیندوو بەردەوام ڕوو لە دابەزین بكات، بە جۆرێك كیلیۆك مریشك لەسەر خاوەن كیڵگەكان دوو هەزار و 500 دینار دەكەوێت بەڵام دەدرێتەوە بە هەزار و 900 دینار.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا جۆرە ڤایرۆسێك لەناو كیڵگە پەلەوەرییەكان بڵاو بووەتەوە كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەرهەمی ئەو كێڵگانە، ئەمەش وادەكات ڕێژەی بەرهەمی مریشك ڕوو لە كەمی بكات ئەگەر ئەم نەخۆشییە هەروا بەردەوام بێت ئەوكات بەرهەمیش كەم دەبێتەوە و نرخی مریشكیش بەرز دەبیتەوە چونكە بازاڕ پەیوەندی بە خواست و خستنەڕوو هەیە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









