فراكسیۆنی یەكێتی لەهەوڵی جێبەجیكردنی پرۆژەیەكی گرنگە بۆ سنووری گەرمیان

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی خزمەتەكانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ناوچە جیاوازەكان، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی جێبەجیكردنی پرۆژەی دروستكردنی بەنداوی كەلار بەردەسوری گەیاندووەتە وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی فراكسیۆنەكەمان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بە بێ جیاوازی، بە پێویستمانزانی كە دۆسیەی پڕۆژەی بەنداوی كەلار-بەردەسور بگەیەنین بەلایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی كاریانەوە، چونكە ئەو بەنداوە ئەگەر دروستبكرێت تەنها سودی بۆ ئیدارەی گەرمیان نییە بەڵكوو بۆ زۆرێك لە ناوچە جیاوازەكانی عێراقیش سودی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە قۆناغی یەكەمدا لەگەڵ ئەندازیار (عەون زیاب) وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق كۆبووینەتەوە داوامان كرد ئەم پڕۆژە ستراتیژییە كە خزمەتی كوردستان و عێراق دەكات جێبەجێ بكرێت، لەبەرامبەردا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بەڵێنیدا كە پڕۆژەكە بەگرنگی وەربگرن و دەستبەجێ سەنتەری توێژینەوەو پلاندانانی وەزارەتی راسپارد لەبارەی پڕۆژەكەوە توێژینەوەیەكی ئاڕاستە بكەن.
هەوڵەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە پەرلەمانتارانی یەكێتی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ خزمەتكردنی ناوچە جیاوازەكان و لەو چوارچێوەیەشدا ( چرۆ حەمە شەریف) پەرلەمانتاری یەكێتی زیاد لە 110 واژۆی كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









