ژینگەی هەولێر: نابێت کەبابخانە و ماسیفرۆشەکان لە کاتی ئامادەکردنی خواردن دوکەڵ بکەن
دوکەڵی کەباب
SNN
فەرمانگە ژینگەی هەولێر رایگەیاند، کۆتا رێکاریمان بۆ پاکڕاگرتنی هەوای شارەکە ئەوەیە ”رێگە بە کەبابخانە و ماسیفرۆشەکان نادەن لە کاتی ئامادەکردنی خواردن دوکەڵ بکەن”.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، سەردانی کەبابخانە و ئەو خواردنگانە دەکەن کە ماسی دەفرۆشن، ئاگاداریان کردوون کە بە دوکەڵ ژینگە پیس نەکەن وتیشی، تا ئێستا هیچ شوێنێک لەسەر ئەوە دانەخراوە و لەکاتی سەردانیکردنیان بەڵێنیان داوە کە پابەندی رێنماییەکانی ژینگە بن و ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
هاوکات لە بارەی ئەو چایخانانەی کە شەوانە لە شەقامی ئیسکان ئاگر دەکەنەوە و دار دەسوتێنن بۆ گەرمبوونەوەی خەڵک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، وتی، “تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ ئەو چایخانانە، بەڵام لەدوای خواردنگەکان بەوانیشدا دەچێنەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ستانداردی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەبێت لە 24 کاتژمێردا رێژەی تەنۆلکە وردەکان لە بەرگە هەوای هەر شارێک 15 پلە بێت، بەڵام لە هەولێر رێژەکە زیاتر لە سێ ئەوەندەی ستانداردی جیهانییە کە 50 پلەیە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









