ئەو زەرفە چی تێدایە کە چەکدارانی حەماس دەیدەنە دیلە ئیسڕائیلییە ئازادکراوەکان؟

0
1101

SNN

لە بەدواداچوونێکی وردی SNNدا، نهێنی ئەو زەرفە ئاشکرا دەکات کە چەکدارانی حەماس لەکاتی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا دەیدەنە دەست سەرجەم دیلە ئیسڕائیلییەکان و دواتر لەگەڵ خۆیاندا وەک دیارییەک دەیبنەوە.

دیلەکان لەکاتی رادەستکردنەوەیان بە خاچی سووری نێودەوڵەتی، زەرفێکی کاغەزیان پێدەدرێت کە لۆگۆی “کەتائیب شەهید قەسام”ی پێوەیە کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە، هەموو دیلە ئیسرائیلییەکان هەمان زەرفیان پێدەدرێت بەڵام لە ناوەرۆکدا گۆڕانکاری تیدایە.

خێنا گۆنین، کە یەکێک بوو لە دیلە سەربازە ئیسڕائیلییەکان و کەوتبووە لای سەربازانی حەماس، باس لەو زەرفە دیارییە دەکات کە چەکدارانی حەماس پێیان دابوو لەکاتی ئازادکردنیدا، ئەو دەڵێت هەرچەندە نەمتوانی زەرفە دیارییەکەم زۆر لا بمێنێتەوە، بەڵام هێندەی لێی وردبوونەوە “وێنەیەکی خۆم لەکاتی دیلکراویدا خرابوویە چوارچێوەیەکەوە، لەگەڵ بەڵگەنامەی ئاڵوگۆڕکردنم بە دیلە فەلەستینییەکان لە رێگەی خاچی سوورەوە، لەگەڵ ملوانکەیەک کە ئاڵای فەلەستینی پێوەبوو، هەروەها دوو لاپەڕە رێنمایی و نوسین کە باس کە زوڵم و ستەمەی دەسەڵاتی زانیۆنزیمی دەکات بەرامبەر گەلی فەلەستین”.

ئەو دەشڵێت، پاش گەیشتنەوەم بە خاکی ئیسڕائیل و پشکنینم، راستەوخۆ دیارەکەی حەماس لەلایەن دەزگای هەواڵگری (شین بێت و شاباک)ەوە بران بۆ لێکۆڵینەوە، چیتر پێم نەدرایەوە.

میدیاکانی رۆژئاوا، ئەوەش رووندەکەنەوە کە زەرفە دیارییەکەی حەماس بۆ هەندێک بارمتەی تر جیاوازە، بەشێکی تر لە دیلەکان جیاواز لەوەی وێنەیەکی خۆیان بۆ گەورە کراوە، هەندێکیان ئاڵای فەلەستینایان بۆ دەکەنە نێو زەرفەکەوە، یاخود وێنەی ئەو ژن و منداڵانەی کە لە بۆردومان و هێرشەکانی ئیسڕائیلدا کوژراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this